نقش کردها در زور آزمایی ترکیه و ایران در سوریه

:: نقش کردها در زور آزمایی ترکیه و ایران در سوریه
آیا نقش کردهای ترکیه در زورآزمایی سنگین ایران و ترکیه برای بقا یا فنای بشار اسد همان تکرار تاریخ است؛

در جنگ هشت ساله ایران و عراق،کشور سوریه تنها کشور عربی بود که مستقیما از ایران حمایت کرد و اجازه نداد جنگ ایران و عراق به جنگ ایران و اعراب تبدیل شود. وقتی پنج سال پیش بشار اسد با جنگ داخلی مواجه شد، اکثریت کشورهای عربی، غرب و ترکیه از اپوزسیون مخالف بشار اسد حمایت مستقیم یا غیرمستقیم کردند، ایران و ترکیه اولین کشورهای بودند که به عنوان موافق و مخالف بشار اسد صف‌آرای کردند، ایران از بشار اسد حمایت قاطع کرد و با راضی کردن روسیه به مداخله در سوریه و خارج کردن سلاح‌های شیمیای از سوریه در دقیقه نود، از حمله موشکی آمریکا به سوریه جلوگیری کرده و از سقوط حتمی بشار اسد ممانعت کرد. با بوجود آمدن داعش و حملات تروریستی این گروه در خارج از سوریه بخصوص در کشورهای غربی، تمرکز غربی‌ها از نابودی بشار اسد به سمت نابودی داعش معطوف شد. روسیه با حمایت هوایی از ارتش بشار اسد زمینه پیشروی نیروهای اسد را فراهم کرد، هنگام ورود هواپیمای روسیه به خاک ترکیه، ارتش ترکیه هواپیمای روسیه را ساقط کرد، خشم روسیه علاوه بر تحریم ترکیه با حمایت PKK جنگ را به داخل شهرهای ترکیه کشاند، عدم حمایت قاطع غرب از ترکیه در مقابل روسیه، ترکیه را ناچار کرد که برای نجات از جنگ داخلی به ایران پناه بیاورد، حالا با خروج نیروی هوای روسیه از سوریه، دیپلماسی ایران و ترکیه در بالاترین سطح در حال انجام است، در این معادلات پیچیده نظامی و سیاسی بسته به هوشیاری کشورهای منطقه و دولت‌های حاکم بر نظام بین‌المللی رویدادهای مختلفی در حال وقوع است که اشاره به چند مورد از آن خالی از لطف نیست؛

ـ آیا مثل قرداد الجزایر در سال 1975 کرد قربانی اصلی این زدوبندهای سیاسی و نظامی در منطقه خواهد شد.

ـ آیاHDP (حزب دمکرات خلق کرد در ترکیه) که در مجلس به عنوان اپوزسیون حضور دارد می‌تواند نقش موثر سیاسی در منطقه، بخصوص در اروپا بازی کند که کشورهای اروپایی را راضی کند که به ترکیه فشار بیاورد که دوباره به میز گفتگو برگردد و مشکل کردها برای همیشه از طریق سیاسی حل شود.

ـ مقاومت کردها در مقابل داعش و شکست دادن قاطع داعش در همه‌ی جبه‌ها تا چه حد کشورهای غربی را به دفاع از مواضع سیاسی کردها در تغییرات سیاسی آتی خاورمیانه وامی‌دارد. 

ـ آیا مرزهای مشخص شده توسط پیمان سایکس ـ پیکو بر همان منوال قبلی باقی خواهد ماند یا مرزهای جدیدی ساخته خواهد شد.

(پژمان حبیبی)

@pejmanhabibi

 

 

منبع : پژمان حبیبینقش کردها در زور آزمایی ترکیه و ایران در سوریه
برچسب ها : ترکیه ,بشار ,روسیه ,سیاسی ,کشورهای ,سوریه ,هواپیمای روسیه ,حمایت قاطع ,مخالف بشار

نامه‌یه‌ک سه‌رئاوڵا بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵکی بلژیک

:: نامه‌یه‌ک سه‌رئاوڵا بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵکی بلژیک
بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵکی هێژای بلژیک؛ 

ئه‌و سێ ته‌قینه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ دڵی ئێوه‌ی هه‌ژاند، سه‌دان ساڵه دڵی ئێمه ده‌هه‌ژێنێت و ئه‌مڕۆش ئه‌و ته‌قینه‌وه ویژدانی ئێمه‌یشی هه‌ژاند. ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی که فرۆکه‌خانه‌ و شه‌قامێکی ئێوه‌ی به خوێنی سی‌وچوار مرۆڤ سوور کرد، به‌و ته‌قینانه‌وه هه‌موو ئاسمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به خوێنی 5000 خه‌ڵکی بێ‌تاۆانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کوردوستان سوور کراوه. ئه‌و ته‌قینه‌وه که چه‌ند شووشه‌ی بینایه‌کی ئێوه‌ی شکاندووه، به‌و ته‌قینانه‌وه 5000 گوندی ئێمه‌ له گه‌ڵ خاک یه‌کسان کراوه. ده‌نگی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ که چه‌ند که‌سێکی سڤیلی له وڵاتی ئێوه بریندار کردووه، پتر له 182000 مرۆڤی ئێمه‌ی پێ ئه‌نفال کراوه. ئه‌و داعشه‌ی که له سنووری چه‌ند وڵات په‌ڕیوه‌ته‌وه و مه‌ترسی و دڵه‌ڕاوکێ بۆی درووسکردوون، پتر له 1050 کیلومتر له گه‌ڵ ئێمه هاوسنوورن. ئه‌و داعشه‌ی که له پڕێکدا نیوه‌ی عێراق و سووریه‌ی داگیر کرد و ئێستا به ناوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه ‌مه‌ترسی بۆ هه‌موو ئه‌ورووپا درووسکردووه، نه‌یتوانیوه بستێک له خاکی کوردوستان داگیر بکات. بۆ ئه‌و ته‌قینه‌وه ده‌یان وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و ....پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی لێتان کردووه، ئێمه سه‌دان کونفرانسمان بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفال به‌ڕێوه بردووه و که‌سیش سه‌ره‌خۆشی لێنه‌کردووین.

ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌که‌ن ئه‌و ته‌قینانه‌وه دووپات نه‌بێته‌وه و ئاسایه‌شی مرۆڤایه‌تی مسۆگه‌ر ببێت، هیچ ڕێگا و گه‌ره‌نتییه‌ک جگه له یارمه‌تی له بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گه‌لی چاوساوه‌ی کورد، بوونی نییه.

خه‌ڵکی کوردوستان وه‌ک قوربانیی هه‌میشه‌یی تیرۆر له مێژوودا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ت، خه‌ڵک، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و برینداران ده‌کات و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تان ده‌زانین.

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبینامه‌یه‌ک سه‌رئاوڵا بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و خه‌ڵکی بلژیک
برچسب ها : ئه‌و ,خه‌ڵکی ,کراوه ,سه‌ره‌خۆشی ,کوردوستان ,چه‌ند ,ئه‌و ته‌قینه‌وه ,ئه‌و داعشه‌ی ,کراوه ئه‌و ,به‌و ته‌قینانه‌وه ,سه‌رۆک وه‌زیران

سێزده به‌ده‌ر

:: سێزده به‌ده‌ر
زۆر له مێژه ده‌ڵێن؛

ده‌بێ له سێزده به‌ده‌ردا، سێزده به‌رد (کوچک) فڕێ ده‌ی با له ساڵی نوێدا سێزده نه‌هامه‌تی لێت دوور ببێته‌وه.

منیش له‌م سێزده به‌ده‌ره‌دا، سێزده دیارده‌ یان پێکهاته‌م به‌ردباران کردووه به‌ڵکوو له ساڵی نوێدا لێمان دوور ببنه‌وه.

۱ـ ئه‌وانه‌ی که له جوانیه‌کانی سرووشت که‌ڵکوه‌رده‌گرن، به‌ڵام بۆ خاوێنکردنه‌‌وه‌ی تێناکۆشن.

۲ـ ئه‌وانه‌ی که بۆ فێربوونی مێژوو، جوگرافیا و داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان تێناکۆشن.

۳ـ ئه‌وانه‌ی که بۆ فێربوونی زمانی زگماک (دایکی) خۆیان تێناکۆشن.

۴ـ ئه‌وانه‌ی که جگه له بیر و باوه‌ڕی خۆیان، ڕێز له بیر و باوه‌ڕی دیکه ناگرن.

۵ـ ئه‌وانه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، پێشیل ده‌که‌ن.

٦ـ ئه‌وانه‌ی که ڕێز له مافی چینی چه‌وساوه به‌تایبه‌ت چینی ژنان ناگرن.

۷ـ ئه‌وانه‌ی که ڕێز له به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان ناگرن.

٨ـ ئه‌وانه‌ی که له بنه‌ما ئایینیه‌کان بۆ ئاشتی و پێکه‌وه ژیان که‌ڵکوه‌رناگرن.

۹ـ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی که له هه‌موو توانای خۆیان بۆ خزمه‌ت به چینی هه‌ژار که‌ڵکوه‌رناگرن.

۱۰ـ ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که له سه‌رمایه‌ی خۆیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان که‌ڵکوه‌رناگرن.

۱۱ـ ئه‌و زلهێزانه‌ی که پاڵپشتی له نه‌ته‌وه‌ی هه‌ژار و سته‌م لێکراو ناکه‌ن.

۱۲ـ ئه‌و تاک یان حێزبانه‌ی باشووری کوردستان که بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانیان له بیر کردووه.

۱۳ـ ئه‌وانه‌ی که بێ‌بیرکردنه‌وه و تێڕامان، ده‌نگۆی دژ به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان، بڵاو ده‌که‌نه‌وه.

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبیسێزده به‌ده‌ر
برچسب ها : ئه‌وانه‌ی ,سێزده ,به‌رژه‌وه‌ندی ,خۆیان ,ئه‌و ,چینی ,خۆیان تێناکۆشن ,ساڵی نوێدا

پێشنیار بۆ ئه‌ردۆغان

:: پێشنیار بۆ ئه‌ردۆغان
شاه سولتان عه‌بدوالئه‌ردۆغان؛

به فڕۆکه‌ی بۆمب هاوێژ، نه‌تتوانی به قه‌ندیل چۆک دابهنێنیت،

به هێرشی سه‌ربازی نه‌تتوانی به گریلا هه‌ره‌س بهێنیت،

به یارمه‌تی داعشیش نه‌تتوانی کۆبانی به‌ده‌ست بهێنیت،

به سه‌ندوقی ده‌نگدانیش نه‌تتوانی ئیراده‌ی خۆت داسه‌پێنیت،

به لێشاوی کۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا، نه‌تتوانی پاڵپشتی ئه‌وروپا به ده‌س بهێنیت.

ئه‌و گه‌له‌ی له سووریا بێ‌ناسنامه‌بوو، توانی فیدڕاڵی به ده‌س بهێنێت،

ئێستا پێتوایه ده‌توانی له گه‌لی خاوه‌ن ماڵ، ناسنامه‌ بسێنیت!؟

به گیانی شاه سولتانه‌کانت، ناتوانی هیچ شتێک به ده‌س بهێنیت.

وه‌ره سه‌ر مێزی وتووێژ، با فاتحای خۆیشت نه‌خوێنیت.

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

 

 

منبع : پژمان حبیبیپێشنیار بۆ ئه‌ردۆغان
برچسب ها : نه‌تتوانی ,ده‌س ,ده‌س بهێنیت

خروج نیروهای روسیه از سوریه

:: خروج نیروهای روسیه از سوریه
خارج کردن نیروهای روسیه از سوریه؛

وقتی تصمیم روسیه به خارج کردن نیروهای خود از سوریه را شنیدم، اولین چیزی که به ذهن متبادر می‌شود حمایت روسیه از جمهوری‌های آذربایجان و مهاباد بعد از جنگ جهانی دوم است. مدت مدیدی بود که انگلستان امتیاز استخراج و فروش چاهای نفت جنوب ایران را در اختیار داشت و زمانی که مجلس ایران بر خلاف وعده دولت وقت به واگذاری امتیاز نفت شمال ایران به روسیه با این واگذاری مخالفت کرد، روسیه برای ایجاد فشار بر حکومت ضعیف مرکزی، حمایت خود را از دولت‌های خودمختار تبریز به رهبری جعفر پیشوری و جمهوری مهاباد به رهبری قاضی محمد اعلام کرد، بعد از وصول امتیاز نفت شمال توسط روسیه، حمایت خود را از این جمهوری‌ها قطع کرد و حکومت مرکزی توانست بر این مناطق خودگردان مسلط شود، زمانی که روسیه بعد از ناآرامی‌های داخلی اوکراین، استان کریمیه در اوکراین را به کشور خود ملحق کرد با تحریم‌های شدید آمریکا و اتحادیه اروپا مواجه شد، روسیه این بار حمایت از بشار اسد رئیس جمهور سوریه را به عنوان کارت فشار برای فرار از تحریم‌های فلج کننده غرب انتخاب کرد، وقتی خبر خروج سپاه روسیه از سوریه در رسانه‌ها منتشر شد، احتمالات زیادی در دنیای سیاست برای این خروج مطرح است که ذکر دو مورد از آن خالی از لطف نیست؛

ـ آیا در پستوی سیاست آمریکا و روسیه، معامله‌ای برای برداشتن تحریم‌های روسیه توسط غرب انجام شده است و بشار اسد هم مانند جمهوری‌های آدربایجان و مهاباد قربانی منفعت روسیه می‌شود؟

ـ آیا با تمدید تحریم‌های امریکا در هفته گذشته به مدت یک سال دیگر با دستور اوباما، ذحایر ارزی روسیه یارای دفاع از بشار اسد به مدت یک سال دیگر را ندارد؟

(پژمان حبیبی)

@pejmanhabibi

 

منبع : پژمان حبیبیخروج نیروهای روسیه از سوریه
برچسب ها : روسیه ,حمایت ,سوریه ,تحریم‌های ,بشار ,خروج ,نیروهای روسیه ,خارج نیروهای

نامه سرگشاده به وزیر آموزش و پرورش

:: نامه سرگشاده به وزیر آموزش و پرورش
وزیر محترم آموزش و پرورش جناب آقای دکتر فانی

با سلام؛

من به عنوان عضو کوچکی از خانواده آموزش و پرورش، اعتقاد راسخ دارم که مدرسه بعد از خانواده، بیش‌ترین تاثیر را در شکل‌گیری شخصیت دانش‌آموزان دارد و دانش‌آموزانی که از فضای مدرسه و آموزش دور می‌مانند، در معرض تهدیدهای اجتماعی و سیاسی بیش‌تری قرار می‌گیرند، اگر بخواهم اصلاح به‌روزتری به کار ببرم، دانش‌آموز ترک تحصیل کرده، لقمه آماده‌تری برای ترور و تروریسم در خاورمیانه غلتیده در خون و باروت است. امروز در رسانه‌های جمعی دیدم، شنیدم و خواندم که همکاران وزارت‌خانه‌ی ما جریمه نقدی و زندان را برای والدینی که به فرزندان خود ترک تحصیل کرده‌اند در نظر گرفته‌اند، خواستم به عنوان یک معلم عرض کنم، من مستند یک دانش‌آموز ترک تحصیل کرده را که خودسوزی کرده‌بود در قالب یک رمان کوتاه (به نام کوهستان) نوشته و چند سالی است منتشر کرده‌ام، آنچه من از دلایل ترک‌تحصیل دانش‌آموزان یافته‌ام، راه‌کارهای ساده‌تری وجود دارد، راه‌کار همکاران پایتخت‌نشین ما برای جلوگیری از ترک‌تحصیل دانش‌آموزان در مرحله آخر قرار دارد. من هم به عنوان معلمی از خانواده بزرگ آموزش و پرورش چند راه حل برای جلوگیری از ترک تحصیل را به ترتیب اولویت پیشنهاد می‌کنم؛

ـ مردم ما به آموزش و پرورش به عنوان رهگذر ایجاد اشتغال نگاه می‌کنند، اگر بتوانید با کمک وزارت‌خانه‌های دیگر بین مدرسه و بازار کار ارتباط برقرار کنید، مردم بجای پرداخت یک میلیون جریمه برای ترک تحصیل بچه‌هایشون، پنج میلیون تومان برای ورود به مدرسه پرداخت می‌کنند.

ـ بیش‌تر ترک‌تحصیلان مدارس در استان‌های محروم کشور یا محل‌های فقیر نشین شهرهای بزرگ هستند، گسترش زیرساخت‌های اقتصادی در استان‌های محروم، برای اشتغالزای دانشجویان فارغ‌التحصیل یا فارخ‌التحصیلان هنرستان‌ها، ترک تحصیل را به حداقل می‌رساند.

ـ بیش‌تر ترک‌تحصیلان استان‌های محروم در روستاها هستند، توسعه مدارس شبانه‌روزی یا تهیه سرویس برای رفت‌و‌آمد دانش‌آموزان روستا به نزدیک‌ترین شهرها کمک شایانی به اشتغال به تحصیل دانش‌آموزان می‌کند، ما در استان محروم زندگی می‌کنیم و می‌بینیم که اکثریت قریب به اتفاق خانواده‌های که اقدام به ترک‌تحصیل بچه‌هایشون می‌کنند هزینه تامین تحصیل آن‌ها را ندارند.

ـ........

(پژمان حبیبی، استان کردستان)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبینامه سرگشاده به وزیر آموزش و پرورش
برچسب ها : تحصیل ,آموزش ,دانش‌آموزان ,مدرسه ,پرورش ,محروم ,استان‌های محروم ,بیش‌تر ترک‌تحصیلان ,برای جلوگیری ,ترک‌تحصیل دانش‌آموزان

بۆ گه‌لی باشووری کوردستان

:: بۆ گه‌لی باشووری کوردستان
بۆ گه‌لی باشووری کوردستان؛

خه‌ڵکی خۆڕاگر و به‌هه‌ستی باشووری کوردستان؛

 هه‌ر مرۆڤێکی به‌ویژدان جیاواز له ئایین و نه‌ته‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆی، ئه‌گه‌ر ئاورێک له لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی ئێوه بداته‌وه، دڵنیام دوو شت سه‌‌رسامی ده‌کات؛

ـ خۆڕاگری، شورشگێڕی و شێوازی تێپه‌ڕاندنی قۆناغه سه‌خته‌ یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی مێژوو.

ـ زوڵم، سته‌م و بێبه‌زه‌یی داگیرکه‌رانی کوردستانی باشوور.

ئه‌وه‌ی له ئه‌نفال، کیمیاباران، شورشه‌کانی شێخ مه‌حموود، شورشی ئه‌یلول و سه‌دانی شورشی دیکه کردووتانه له دونیادا بێوێنه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی نه‌یاری زۆر و چه‌واشه‌کاری میدیای داگیرکه‌رانه‌وه، شۆڕشگێری ئێوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وتۆی له ئاستی جیهاندا نه‌بووه، شه‌ڕی داعش له په‌نای ئه‌وه‌دا که زۆرترین مه‌ترسی و سه‌رئێشه‌ی بۆی درووسکردن و هه‌زاران گه‌نجی شوڕشگێڕی ئێوه‌ی بۆ داکۆکی له شه‌رافه‌ت و که‌رامه‌تی مڕۆڤایه‌تی برده ڕێزی کاروانی هه‌رگیز نه‌بڕاوه‌ی شه‌هیدانه‌وه، به‌ڵام دڵنیابن وشه‌ی کورد، کوردستان و پێشمه‌رگه‌ له زۆربه‌ی میدیاکانی جیهاندا به چڕی باسکراوه و پتر له سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵکی ئه‌م جیهانه وشه‌ی کورد و کوردستان به وشه‌یه‌کی پیرۆز ده‌زانێت، بۆیه له‌م قوناغه هه‌ستیاره مێژوویه‌دا، ده‌توانن له‌م پێگه جیهانیه‌تان که له مێژووی کورده‌واریدا بێوێنه‌یه، به باشترین شێواز که‌ڵکوه‌رگرن و قه‌ره‌بووی هه‌موو قۆناغه سه‌خته‌کان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری بکه‌نه‌وه. 

له به‌رچاوگرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕێگه پیشانده‌ره بۆ گه‌یشتن به ئامانجه له مێژینه‌کانتان؛

۱ـ له هه‌رکۆمه‌ڵگایه‌کدا فره حێزبی بۆ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا، پێویستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره، حێزب و میدیای زۆر جگه له‌وه‌ی پێش به درووسکردنی دیکتاتوری ده‌گرێت، ئاستی زانیاری خه‌ڵکی سڤیل سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌رز ده‌کاته‌وه و گه‌ل به به‌رچاوروونی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بڕیاری دوایی و یه‌کلاکه‌ره‌وه ده‌دات.

۲ـ میدیای حێزبه‌کان وه‌ک دووکانداری سه‌ر شه‌قامه‌کانن که هه‌ر یه‌کیان هاوار بۆ فرۆشتنی که‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌که‌ن، ئه‌وه ئێوه‌ن که ده‌بێ گوێ بۆ هه‌موویان بگرن به‌ڵام ئه‌وه‌یان که پتر به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له به‌رچاو ده‌گرن، داکۆکی لێبکه‌ن.

۳ـ ئه‌وه‌ی که هه‌ر حێزبێک له میدیای تایبه‌ت به خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان شرۆڤه‌ی جیاوازیان هه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی یه‌کدی ڕاگه‌یاندنیان هه‌یه له دونیای سیاست و له هه‌موو وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مریکیدا ئاساییه. به‌ڵام ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌ی زۆر و دژ به یه‌کدییه له میدیای کوردستانی باشووردا دیارده‌یه‌کی تازه‌یه، بۆیه ئێوه‌ی خۆشه‌ویست هه‌ڵویستان سه‌باره‌ت به حێزبه‌کان له گۆڕاندایه. باشتر ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی لێهاتوو و ئه‌مه‌گناسی باشوور مامڵه له گه‌ڵ کرده‌وه‌ی حێزبه‌کان بکه‌ن نه وتاره ڕووتینه‌کان که له شاشه‌ی میدیاکانیان بڵاو ده‌بێته‌وه.

۴ـ ئه‌م حێزبانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به خۆیان، هه‌ڵوێستیان له گۆڕاندایه، بینیتان که پارتی و یه‌کێتی دوای چه‌ندین ساڵ کارکردن پێکه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه دواییه‌دا لێکترازان و ئێستا پێکه‌وه دووباره کار ده‌که‌نه‌وه. ئه‌‌وه ئێوه‌ن که له سه‌ندووقی ده‌نگدان به پێ ئاستی زانست و خۆشه‌ویستی بۆ نیشتمان باش‌ترین هه‌ڵده‌بژێرن.

۵ـ ئازار و برینی زۆری ئابووری و سیاسی ئێوه له‌م کاته‌ هه‌ستیاره‌دا، پیشانده‌ری له دایکبوونی سه‌ربه‌خۆییه، بۆیه ده‌بێ به دڵۆڤانییه‌وه له ئامێزی بگرن و گۆێ ڕاێڵی میدیای بیانی مه‌بن. دژ به گه‌نده‌ڵکاری به‌رپرسان بوه‌ستنه‌وه، به‌ڵام پاساوی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانبه‌ران نه‌بێته هۆی لێکترازانی کۆمه‌ڵگای ئێوه و ببێته هۆی فێڕۆدانی ئه‌م کاته هه‌ستیاره مێژووییه.

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبیبۆ گه‌لی باشووری کوردستان
برچسب ها : میدیای ,ئه‌م ,به‌ڵام ,خه‌ڵکی ,ئێوه ,تایبه‌ت ,باشووری کوردستان؛ ,گه‌لی باشووری

فیدڕاڵی له ڕۆژئاوا

:: فیدڕاڵی له ڕۆژئاوا
ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵی له ڕۆژئاوای کوردستان؛

پێنج ساڵ له مه‌وپێش کاتێک خه‌ڵکی سووریه له دژی به‌شار ئه‌سه‌د ڕاپه‌ڕین، کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان له سێ کانتۆنی عه‌فرین و کۆبانێ و قامیشلو خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دێموکراتیکیان ڕاگه‌یاند. دوێنی پتر له دوسه‌د بیرمه‌ند و سیاسه‌تمه‌داری کورد له ڕه‌مێلان کۆبوونه‌وه و له‌م سێ کانتۆنه‌دا فیدڕاڵیه‌تیان ڕاگه‌یاند، وه‌ک هه‌موو چاخه‌کانی مێژوو سووریه و تورکیه به خێرایی و بێ دوودڵی دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌م فیدڕاڵیه‌ ڕاگه‌یاند و ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که دژایه‌تی فیدڕاڵیه‌ت له ڕۆژئاوای کوردستان ناکات. 

ئه‌م ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵیه چه‌ند پرس دێنێته ئاراوه؛

۱ـ چ په‌یوه‌‌ندییه‌ک له نێوان چوونه ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیه له سووریا‌ و ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵیدا هه‌یه؟ تۆ بڵێی ئه‌م فیدڕاڵیه‌ به‌رهه‌می که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی رووسیا له لایه‌ن تورکیاوه بێت؟

۲ـ تۆ بڵێی ئه‌م فیدڕاڵیه که‌م‌ترین داهاتی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بێت و له داهاتوودا شتی زۆرتریان ده‌وێ؟

۳ـ ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵی کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له باشووری کوردستان هه‌یه؟ کوردانی ڕۆژئاوا له بێ‌ناسنامه‌ییه‌وه گه‌یشتن به فیدڕاڵی، باشوور دوای بیست و پێنج ساڵ فیدڕاڵی، ده‌بێ داوای چ بکات؟

۴ـ کاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا چ ده‌بێت؟ کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان چ کاریگه‌رییه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت؟

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبیفیدڕاڵی له ڕۆژئاوا
برچسب ها : کوردستان ,ڕاگه‌یاندنی ,ڕۆژئاوای ,ئه‌م ,ڕۆژئاوا ,کوردانی ,ڕۆژئاوای کوردستان ,بڵێی ئه‌م ,ئه‌م فیدڕاڵیه‌ ,ڕاگه‌یاندنی فیدڕاڵی ,کوردانی ڕۆژئا

نازانم بو باخی من به‌رهه‌می نییه

:: نازانم بو باخی من به‌رهه‌می نییه
بۆ چرۆی به‌هاری باخی من، به‌رهه‌می نییه؟!

له‌م زه‌وینه له‌مێژینه‌ی خۆمدا؛

پتر له شه‌ش هه‌زار ساڵه،

نمامم چاندووه ئه‌م هه‌‌موو ساڵه.

به حه‌یران و سیاچه‌مانه،

نازم کێشاون دانه به دانه.

به هه‌نسکی هه‌ناو، به فرمێسکی چاو،

به باشی بۆم دابینکردووه خوراک و ئاو.

له مانگی گوڵاندا، هه‌موو چرۆ ده‌که‌ن،

به‌هه‌شتی خودا له‌زه‌وین ساز ده‌که‌ن.

خه‌ڵکم نه‌دیوه، له جوانیان حاشا بکه‌ن،

چوکه دارو و به‌ردم، وێنه‌باران ده‌که‌ن.

هه‌‌رساڵێک به‌ڵایه‌کی بۆ ساز ده‌بێت،

هه‌موو چرۆوه‌کانی، به ده‌ردێک ده‌چێت.

منیش له ناخ دڵه‌وه، خودا شوکر ده‌که‌م،

خودا نه‌یویستووه، کیسه‌ی لێی پڕ بکه‌م.

ده‌مێکه خه‌ڵکێک که زمانیان نازانم،

پێم ده‌ڵێن، مه‌رهه‌من بۆ زامه‌کانم.

ده‌ڵێن ئێمه خه‌ڵکی هه‌نده‌رانین،

له باخه‌وانیدا زۆر شت ده‌زانین.

ده‌رهاوسێیه‌کانم، هه‌ر هه‌مویان،

یه‌ک ده‌نگ، بێ دوو دڵی، گوتیان؛

له باخی خۆماندا، نمامیان بۆ چێنین،

هه‌‌رشتێکێان پێویسته، بۆیان بێنین.

هه‌موو ئه‌زموونی له‌مێژینه‌ی خۆمان،

به کۆ ده‌نگییه‌وه، بۆیان که‌ین به‌یان.

تا ئێستا نه‌مبینیوه چرۆوێکیان،

نه‌‌گاته به‌رهه‌م، هیچ ساڵێکیان.

له وه‌رزی چنینی به‌رهه‌می باخیان،

هه‌موو سه‌ربه‌رزین به کرێکاریان.

ئێمه بۆ به‌رهه‌می زۆری باخی ئه‌وان،

پتر له‌وان، شانازی ده‌که‌ین به خۆمان.

ده‌مێکه حه‌رامه له من، خه‌وی شه‌وان،

پرسیارم زۆره له عه‌قڵ و فامی خۆمان.

خۆ ئه‌وان شتێکی ئه‌وتۆیان نه‌کردووه،

بۆ تاکه چرۆوێکیان تا ئێستا نه‌مردووه؟

خۆ ئیشی ئه‌وان، ئێمه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین،

بۆ توانای خۆمان، بۆ بیانی به‌ کار ده‌به‌ین؟

ئێسته ده‌زانم، هۆی مردنی چرۆی باخم،

ڕاوێژ نه‌کردنه به پسپۆری توانای باخم.

میوه‌ی زۆری باخ، پێویستی به پسپۆڕیه،

یان کۆده‌نگی فه‌لا بۆ هه‌ڵه‌ی مێژووییه.

(پژمان حه‌بیبی)

@pejmanhabibi

منبع : پژمان حبیبینازانم بو باخی من به‌رهه‌می نییه
برچسب ها : باخی ,هه‌موو ,به‌رهه‌می ,ئێمه ,خودا